چوونەتە حەفتەغار

ژمارەیەک پەرلەمانتار بۆ سوپای عێراق: کێشە بۆ جوتیارانی کورد دروست مەکەن

964+

ژووری هەواڵ

دوو پەرلەمانتاری عێراق چوونەتە کەرکوک و لە بارەی کێشەی جوتیارانی کوردەوە سەردانی حەفتەغاریان کرد و قسەیان لەگەڵ لیواکانی سوپای عێراق کردووە و وتویانە، تا یەکلابوونەوەی کێشەی خاوەنداری زەوییەکان لە سنوورەکە، نابێت کێشە بۆ جوتیارانی کورد دروستبکەن و “لایەنگیری بکەن”.

ئەمڕۆ شەممە 4.1.2025، هەردوو پەرلەمانتاری کوردی پەرلەمانی عێراق دیلان غەفور و كەریم شوكر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، قسەیان لەگەڵ لیواکانی سوپای عێراق کردووە و پێیانوتوون، تا هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی شوڕشی حزبی بەعس، دەبێت بێلایەنانە مامەڵە بکەن و “قبوڵی ناکەین لایەنگری هەبێت”.

“بەرپرسی لیواکان بڕیاریدا ژمارەیەک کەس بگوازێتەوە کە مامەڵەیان ناڕێک بووە و بە جۆرێک بووە، کە بووەتە هۆی نیگەرانی جوتیاران و لایەنگرییان کردووە”، پەرلەمانتارەکان وایان وت.

شەوی رابردوو، لەسەر کێشەى زەوییە کشتوکاڵییەکانیان، دانیشتوانى گوندى تۆپزاوەى کەرکوک کۆبوونەوە و بڕیاریان دا پارێزەر دابین بکەن بۆ بەرگریکردن لەو سکاڵایەى، کە سوپا لەسەرى تۆمار کردوون.

بەپێى دەرەنجامى کۆبوونەوەکە، کە ناوەڕۆکەکەى بۆ 964 نێردراوە، دانیشتوانى گوندى تۆپزاوە، چەند بڕیارێکیان دا کە ئەمانەن:

یەکەم، دابینکردنی دوو پارێزەری پسپۆڕ و شارەزا بۆ بەرگریکردن لە جوتیاران و هاوڵاتیان لە دادگا لە سەر دۆسیەی سکاڵاکەی سوپا.

دووەم، رێکخستنی خۆپیشاندانی ئاشتییانە کە دواتر شوێن و کاتەکە رادەگەیەنرێت.

سێیەم، هەڵدانی خێمەی ناڕەزایەتی و راگەیاندنی مانگرتن تا داواکارییەکانمان جێبەجێدەکرێن، دواتر کات و شوێنی خێوەتەکە دیاری دەکەین.

چوارەم، تێچوی پارێزەر ودۆسییەکە لە ئەستۆی خەڵکی تۆپزاوەیە.

دانیشتوانى گوندى تۆپزاوە بڕیاریاندا، خێوەت هەڵدەدەن و...

دانیشتوانى گوندى تۆپزاوە بڕیاریاندا، خێوەت هەڵدەدەن و خۆپیشاندان دەکەن