بۆ سورییەکان هیچ لە گۆڕێ نییە
پەنابەرە لوبنانییەکانى عێراق دەگەڕێندرێنەوە
964+
وریا فەتاح
وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق، دەستیکردووە بە گەڕاندنەوەى ئاوارە لوبنانییەکان و پڕۆسەکەش ئارەزوومەندانەیە، لەبارەى ئاوارە سورییەکانیشەوە تا ئێستا ئەو فایلە دەستى بۆ نەبراوە.
بەهۆى گرژییەکانى ئەم دواییەى نێوان حیزبوڵا و ئیسرائیل لە باشورى لوبنان، ژمارەیەکى زۆرى هاوڵاتى لوبنانى وەک پەنابەر روویان لە عێراق کرد.
رۆژى 28.7.2024، وەزیرى گواستنەوەو گەیاندنى عێراق رایگەیاند، دووشەممەى داهاتوو کە دەکاتە رۆژى 6.1.2025، گەشتە ئاسمانییەکانى نێوان عێراق و لوبنان دەستپێدەکاتەوە و ئەولەویەتیش بۆ گەڕانەوەى بێبەرامبەرى پەنابەرە لوبنانییەکانە.
ئەمڕۆ هەینى کەریم نورى، بریکارى وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، میوانانى عێراق کە ژمارەیان 22 هەزار کەسە، هەموویان نەگەڕاونەتەوە، چونکە لە رابردوودا گەشتە ئاسمانییەکان راوەستابوون.
لەبارەى ئاوارە سورییەکانەوە، بریکارى وەزارەتى کۆچ و کۆچبەران ئاشکراى کردووە کە تا ئێستا ئەو فایلە نەکراوەتەوە، هەرچەندە داواکاریان پێگەیشتووە، بەڵام وەکخۆى دەڵێت، هەر کاتێک بڕیارێک هەبوو، هەموو ئەوانەى ئارەزوو دەکەن دەگەڕێندرێنەوە.