په‌یامی ئۆجه‌لان ده‌گه‌یه‌نن

شاندی ئیمڕاڵی سه‌ردانى باخچه‌لى و سه‌رۆكى په‌رله‌مانى توركیا ده‌كه‌ن

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

شانده‌كه‌ی ده‌م پارتى، كه‌ چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌ردانى عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانیان له‌ دورگه‌ى ئیمڕالى كردبوو، ئه‌مڕۆ ده‌ست به‌ كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ لایەنە سیاسییەکانی توركیا كه‌ نوێنەرایەتیان لە پەرلەمان هه‌یه‌، دەستپێدەکەن.

رۆژى 28.12.2024 سێری سورەیا ئۆندەر و په‌روین بوڵدان ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی توركیا له‌ فراكسیۆنی ده‌م پارتی، لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیكراوى كۆبوونه‌وه‌.

ئاژانسی میزۆپۆتامیا  بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌و شانده‌‌ی ئیمڕاڵی كه‌ به‌نیازن سه‌ردانى لایه‌نه‌كان بكه‌ن جگه‌ له‌و دوو په‌ره‌لمانتاره‌ى ده‌م پارتى، ئه‌حمه‌د تورك هاوسه‌رۆكی گه‌وره‌ شاره‌وانی مێردینیشیان له‌گه‌ڵداده‌بێ، كه‌ پێشتر له‌سه‌ر داوای عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان كرابووه‌‌ ئه‌ندامی شانده‌كه‌.

به‌پیچی ئه‌و خشته‌یه‌ى بۆ كۆبوونه‌وه‌كان داندراوه‌ ئه‌مڕۆ شانده‌كه‌ له‌ كاتى جیاوازدا سه‌ردانى هه‌ریه‌ك له‌ ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى سه‌رۆکی پارتی بزوتنەوەی ناسیۆنالیست (مەهەپە)و نومان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمانى توركیا ده‌كه‌ن.

جگه‌ له‌ سه‌ردانى شانده‌كه‌ بۆ لای لایەنە سیاسییەکانی ناو پەرلەمان، سەردانی چه‌ند رێکخراوێكى ناحکومی، سەندیکاکان و رێکخراوە کرێکاری و پیشەییەکانیش ده‌كه‌ن.

دوای تەواوکردنی ته‌واوى سەردانەکانیان، شاندەکە له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجام كۆبوونه‌وه‌كان بۆ رای گشتی راده‌گه‌یه‌نن.

توركیا دانوساندن له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان ده‌ستپێده‌كاته‌...

توركیا دانوساندن له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

سەرۆکی مەهەپە: با ئۆجەلان لە پەرلەمان هەڵوەشاندنەوەی پ...

سەرۆکی مەهەپە: با ئۆجەلان لە پەرلەمان هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە رابگەیەنێت

دیدارى ئیمراڵى دەستیپێکرد

دیدارى ئیمراڵى دەستیپێکرد