رکابەری ئیدارەی شارەکە دەکات
هونەرمەندێکی میللی هەڵەبجە بە خۆبەخشی ئاهەنگ دەگێڕێ
964+
ئەمەل ناجی – ھەڵەبجە
لە هەڵەبجە ماوەی دوو ساڵە هونەرمەندێکی میللی، لەبری ئیدارەی شارەکە، بەشێوەی خۆبەخشانە ئاھەنگی سەری ساڵ بۆ گەنجانی شارەکە رێکدەخات و لەگەڵ تیمێکی ژەنیار، موزیک و گۆرانی پێشکەشدەکەن.
سەبارەت بە ئاھەنگەکەی، هونەرمەند سەرھەنگ نەورۆڵی بە 964ی وت، “ماوەی دوو ساڵە بەبێ ھاوکاری ھیچ کەس و لایەنێک، و لەسەر ئەرکی خۆم، ئەم ئاھەنگە رێکدەخە و تەواوی تێچووەکەی لەلایەن خۆمەوە دابیندەکرێت”.
دەشڵێت، ھاندەری پشت ئەم کارەش ئەوەیە کە، گەنجانی شارەکە بێبەش نەبن لە ئاھەنگی موزیک و گۆرانی، کەشوھەوایەکی خۆشیان بۆ سازبکەین.
ئەمساڵیش ھاوشێوەی ساڵانی پێشوو، ھیچ ئاھەنگێکی فەرمی لە ھەڵەبجە بەڕێوەنەچوو، جگە لەو رێستۆرانت و کافتریایانەی کە خۆیان ئاھەنگی بچووکیان رێکخستبوو.