رێگاکە دەبێتە دوو ساید؟
رێگاوبانی پێنجوێن بۆ ساڵی نوێی 2025 بەڵێنێک دەدات
964+
ئەحمەد مستەفا
رێگا و بانی پێنجوێن لە پێگەکەی دەڵێت، لە ساڵی نوێی 2025 کار دەکەین بۆ تەواوکردنی سەرجەم ئەو رێکارانەی کە پێویستن بۆ دەستپێکردنی دووسایدی رێگای پێنجوێن بۆ قەزای سەیدسادق.
رێگاکە لە دەرەوەی قەزای سەیدساق تا قەزای پێنجوێن یەک سایدە، رۆژانە رێگەی جوتیار و بازرگان و گەشتیار و شۆفێرانی بارهەڵگرە، ئەوەش بەڵێنی فەرمانگەکەیە بۆ دانیشتووانی قەزاکەی.
پێشتر، دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پەیامنێری 964ی وت، “لە پلانی وەزارەتەکەیدا بە دووسایدکردنی رێگای پێنجوێن – سەیدسادق هەیە و دیزاینیشی بۆ کراوە”.
وەزیر ئەوەشی باسکرد، “دووسایدکردنی رێگای پێنجوێن- سەیدسادق پێویستی بە بودجەیەکی گەورە هەیە کە زیاتر لە 400 ملیار دینارە و لە ئێستادا لە توانای حکومەتدا نییە، بەڵام بۆ ساڵانی داهاتوودا ئەگەر بارودۆخی دارایی باشبێت ئەوا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.