داتای یەک ساڵە

بەو کورتەنامانەی دەنێردرا؛ لە مزگەوتێکی زەڕایەن نوێژ لەسەر 252 مردوو کراوە

964+

بڕوا مەجید – شارەزوور

تەنیا لە ساڵی 2024ـدا 252 مردوو لە مزگەوتی دەروازەی ناحیەی زەڕایەن، کە بەرچاوترین مزگەوتی ناحیەکەیە، نوێژیان لەسەر کراوە و دواتر بەخاک سپێردراون.

محەمەد حەسەن عارف یەکێک لە سەرپەرشتیارانی مزگەوتی دەروازە بە 964ـی وت، “لە ساڵی 2024ـدا نوێژمان لەسەر 252 مردوو کردووە کە هێنراونەتە مزگەوتەکەمان، دوو تیممان هەیە تایبەت بە شۆردنی مردوو کە یەکێکە تایبەتە بە پیاوان و ئەوەی دیکەشیان تایبەت بە ژنانە، لەناو مردووشۆرەکەدا مردووەکان دەشۆرن، دواتر کفن دەکرێن و دەبرێنە ناو مزگەوتەکە و نوێژی مردوویان لەسەر دەکرێت”.

“لەکاتی بردنی تەرمێک بۆ مزگەوتەکەمان، بە کورتەنامەی مۆبایل و گروپەکانی ڤایبەر و واتسئەپ و مەسنجەر هاوڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە لەوەی کە، نیو بۆ یەک کاتژمێر دواتر نوێژی مردوو دەکرێت، هەموو کارەکانیش بە خۆبەخشی ئەنجام دەدرێن”، محەمەد حەسەن وای وت.

باسی لەوەشکرد، دوای ئەنجامدانی نوێژی مردوو، تەرمەکان بە ئۆتۆمبیلی تایبەت بە گواستنەوەی مردوو دەبرێنە گۆڕستان و بەخاک دەستپێردرێن.

محەمەد حەسەن وتیشی، جگە لە مردووەکانی قەزای شارەزوور و ناحیەی زەڕایەن، ئەو هاوڵاتیانەی کەسێکیان لەشارەکانی تر کۆچی دوایی دەکات، دەهێنرێنەوە مزگەوتی دەروازە، بۆ ئەوەی زۆرترین کەس نوێژی مردوویان لەسەر بکات.

مزگەوتی دەروازە دەکەوێتە سەرەتای ناحیەی زەڕایەن سەربە قەزای شارەزوور و لەسەر رێگای نێوان سلێمانی و ئیدارەی گەرمیانە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

ئاگری بنکا لە هەولێر ناکوژێتەوە و لەسلێمانی شوێنی مردو...

ئاگری بنکا لە هەولێر ناکوژێتەوە و لەسلێمانی شوێنی مردوو نەماوە