ئەندازیاری كشتوكاڵە

وەزیری نوێی بەرگریی سوریا دەستنیشان كرا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

فەرماندەیی ئیدارەی سەربازی لە سوریا، دەستبەکاربوونی لیوا مورهەف ئەبوقەسرەی وەک وەزیری بەرگری لە حکومەتی نوێی ئینتقالی سوریا راگەیاند.

ئەبوقەسرە لە شاری حەلفایە لە پارێزگای حەما لەدایکبووە، خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە ئەندازیاری کشتوکاڵی لە زانکۆی دیمەشق.

مورهەف ئەبوقەسرە لە ساڵی 2011ەوە سەرپەرشتیاری توانا ئەندازەییە سەربازییەکانی گرووپە  چەکدارەکانی كردووە لە باکوری سوریایە، هەروەها سەرکردایەتی زۆربەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەو وڵاتەی کردووە، لە ناو گرووپە چەكدارەكانیش بە ئەبوحەسەن ئەلحەمەوی ناسرا بوو.

دواتر وەک فەرماندەی گشتیی باڵی سەربازی دەستەی تەحریر شام کاری کردووە و یەکێکە لە سەرکردە دیارەکانی بەشی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان کە سەرکردایەتی شەڕی رووخاندنی رژێمی ئەسەدیان كردووە.

بە پێی راپۆرتی میدیا عەرەبییەكان، لیوا مورهەف ئەبوقەسرە یەكێكە لە كەسە هەرەنزیك و باوەڕپێكراوەكانی ئەحمەد ئەلشەرعی فەرماندەی سەربازی ئیدارەی نوێی سوریایە.

مەزڵوم عەبدی: بە مەرج ئامادەین ببینە بەشێک لە سوپای سور...

مەزڵوم عەبدی: بە مەرج ئامادەین ببینە بەشێک لە سوپای سوریا