دەیانەوێت دەستبەسەر خانووى هاوڵاتییەکى کورددا بگرن

جارێکى دیکە سوپاى عێراق هەڵدەکوتێتە سەر گەڕەکى نەورۆزى کەرکوک

964+

کاروان ساڵحی -کەرکوک
جارێکی دیکە سوپای عێراق هەڵدەکوتێتە سەر گەڕەکی نەورۆزى کەرکوک و دەیانەوێ دەستبەسەر یەکێکی دیکە لە خانوەکانی گەڕەکەکە بگرن.

لە رۆژى 2.1.2024 سوپاى عێراق هەڵیکوتایە سەر گەڕەکی نەورۆز و دەستى بەسەر پێنج خانوودا گرد کە هاوڵاتى کورد تێیدا نیشتەجێ بوون.

قاسم ئەحمەد، خاوەنى ئەو خانووەیە کە ئەمڕۆ سوپاى عێراق لە گەڕەکى نەورۆز هەڵیکوتایەسەر، ئەو بە 964ـى وت،”21 ساڵە لەناو ئەو خانووەدام، ساڵى رابردوو بەبیانوى ئەوەى خانوەکان سەر بە وەزارەتى بەرگرى عێراقن لە خانووەکە دەرکرام، یەک ساڵە لەو خانووە دەرکراوم”.

ئەمڕۆ هێزێکى زۆرى سوپاى عێراق هاتوونەتە ناو خانووەکە، بەڵام گەنجانى گەڕەکەکە لە دژى هێزەکە کۆبوونەتەوە، بە وتەى قاسم ئەحمەد، هەر زوو پارێزگارى کەرکوکمان ئاگادار کردەوە کە دەبێت ئەو هێزە خانووەکە چۆڵ بکات، نەک رووداوێکى چاوەڕواننەکراو لە نێوان ئەوان و سوپا رووبدات.

وەک ئەوەى باسى دەکات، دوو رۆژى تر دەبێتە یەک ساڵ خانوەکەى دەستى بەسەرداگیراوە، بەڵام هاتنى هێزەکەى ئەمڕۆ بەوە لێکدەداتەوە کە ویستویانە بە یەکجارى دەستى بەسەردا بگرن.

ماوەى یەک ساڵە دانیشتوانى گەڕەکى نەورۆز، خێمەیان هەڵداوە و دژى دەستبەسەرداگرتنى خانوەکانیان لەلایەن سوپاى عێراقەوە گردبوونەتەوە.

گەڕەکی نەورۆز لەسەردەمی رژێمی پێشوی عێراق بۆ ئەفسەرەکانى وەزارەتی بەرگری دروستکرا و لە دوای ساڵی 2003 و گەڕانەوەی کوردانی ئاوارە هاتنە ناو ئەو خانوانە و تێیدا نیشتەجێبوون.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

مانگرتووانى گەڕەکى نەورۆز لە بەردەم ماڵەکانیان نوێژى ...

مانگرتووانى گەڕەکى نەورۆز لە بەردەم ماڵەکانیان نوێژى هەینیان ئەنجامدا