سبەینێ یان دووسبەى هەواڵى نوێ دێت

تورکیا رازییە، دیدارى ئیمڕاڵى دەستپێدەکات

964+

وریا فەتاح

دواجار، دیدارى دەم پارتى لەگەڵ ئۆجالان قبوڵکرا و تورکیا رازى بووە و بڕیارە لەم دوو رۆژەدا دیدارەکە ئەنجام بدرێت.

من دەتوانم دۆخی توندوتیژی بگۆڕم بۆ زەمینەی سیاسیی و یاسایی

وەزارەتی دادى تورکیا، ئەنجامدانی دیداری دەم پارتی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان، سەرۆکى زیندانیکراوى پارتى کرێکارانى کوردستان، لە ئیمراڵی پەسەند كرد و وابڕیارە سبەینێ یان دوو سبەى دیدارەكە ئەنجام بدرێت.

بەپێى میدیاکانى نزیک لە پارتى کرێکارانى کوردستان بێت، بڕیارە پەرلەمانتارانى دەم پارتى، سیرى سوڕەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان، سبەینێ یان دووسبەى، بچنە ئیمڕاڵى و لەگەڵ ئۆجەلان کۆببنەوە.

دیدارەکەی ئۆجەلان لە کاتێکی زۆر هەستیاردایە، بەهۆی گۆڕانکارییەکانی سوریاوە پێشبینی دەکرێت قسەی هەم لەسەر رۆژئاوای کوردستان و هەم باکورو تورکیاش هەبێت و قسەى ئۆجەلانیش کاریگەرى لەسەر رەوتى رووداوەکان دەبێت.

رۆژى 24.10.2024، عومەر ئۆجەلان پەرلەمانتاری دەم پارتی و برازای عەبدوڵا ئۆجەلان، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویكردووەتەوە كە دواى 43 مانگ توانیویەتی جارێكی دیكە ئۆجەلان ببینێتەوە.

ئەوکات عەبدوڵا ئۆجالان سەرۆكی زیندانیكراوی پەكەكە نوێترین پەیامی لەرێگەی برازاکەیەوە گەیاندە دەسەڵاتدارانی توركیا و وتى “من دەتوانم دۆخی توندوتیژی بگۆڕم بۆ زەمینەی سیاسیی و یاسایی”.

پێش دیدارەکەى 24ـى ئۆکۆتۆبەرى 2024، کۆتاجار كە كەسوكاری عەبدوڵا ئۆجەلان ئاگاداری رەوشی ژیانی بوونە لە 25.3.2021، ئەویش لەرێگەی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی بووە لەگەڵ محەمەد ئۆجالانی برایدا و ماوەی پەیوەندییەکە تەنیا سێ خولەک بوو، دوای ئەوە گۆشەگیرییەکەی توند كراوە، رێگە بە ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ خانەوادە و پارێزەرانی نەدەدرا.

دوای ٤٣ مانگ عومەر ئۆجەلان عەبدوڵا ئۆجەلانی بینییەوە

دوای ٤٣ مانگ عومەر ئۆجەلان عەبدوڵا ئۆجەلانی بینییەوە