تەنیا لە سنوورى سلێمانى
لە یەک مانگدا؛ لانیکەم رۆژى کەسێک لەسەر داربڕین دەستگیرکراوە
964+
وریا فەتاح
لەماوەى یەک مانگدا، لە سنوورى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى دارستان و ژینگەى پارێزگاى سلێمانى 37 هاوڵاتى لەسەر بڕینى دارى تەڕ دەستگیرکراون.
ئەو هاوڵاتیانەى دەستگیرکراون لەو شوینانە بوون ( بەرزنجە، سەیدسادق، سیتەک، ماوەت، پێنجوێنـ گاپێڵۆن، دوکان).
کەم رۆژ هەیە پەیجى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى پۆستێک بڵاونەکاتەوە دەستگیرکردنى چەند هاوڵاتییەک بڵاونەکاتەوە کە دارى تەڕیان بڕیوە، 964 لە رێگەى پەیجى فەرمى ئەو بەڕێوەبەرایەتییەوە ئامارێکى کۆ کردووەتەوە تێیدا دەردەکەوێت لە 27.11.2024 بۆ 27.12.2024، توانراوە 37 کەس لەسەر داربڕین دەستگیر بکرێن.
لانیکەم رۆژى کەسێک لەو سنوورە لەسەر داربڕین دەستگیرکراوە.
دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە سزای بڕینەوەی داری تەڕ و سەوزى دهستنیشانكرد و كه له بهندكردن و پێبژاركردنى پارهى لهگهڵدایه.
هەر کەسێک داری تەڕ و سەوز ببڕێتەوە بە 500 هەزار دینار سزا دەدرێت و ئهگهر ئهو سزا داراییەش نەدات، بە سێ مانگ بەندکردن سزا دەدرێت.
پێشتر ئەحمەد محەمەد، بەرپرسی نووسینگەی سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە بۆ 964 روونی کردبووەوە، بە پێی یاسای پاراستنی دارستان بڕینەوەی داری تەڕ و سەوز سزای خۆی هەیه کە سزای دارایی، یان بەندکردنە و یاساکەش جێبەجێ دەکرێت.”
وتیشی “هەندێک بازرگان، یان هاوڵاتییان پەنا بۆ بڕینەوەی درەختەکان دەبەن، بۆیه ئهو سزایهمان داناوه”.
ساڵانه لهگهڵ نزیكبوونهوهى وهرزى سهرما ژمارهیهكی زۆر خهڵك و كهسانى بازرگان لهناوچه شاخاوییهكان روو له بڕینى دار دهكهن.