له‌سه‌ر داواكارى باخچه‌لی یه
توركیا دانوساندن له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان ده‌ستپێده‌كاته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌وڵه‌تى توركیا دانوساندن له‌گه‌ڵ رێبه‌رى زیندانیكراوى په‌كه‌كه عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ده‌ستپێده‌كاته‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بڕیار دراوه شاندێك سه‌ردانى دورگه‌ى ئیمڕالى بكات و له‌نزیكه‌وه ئۆجه‌لان ببینن.
كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان له‌سه‌ر داوایه‌كی چه‌ند هه‌فته له‌مه‌وبه‌رى ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى سه‌رۆكى مەهەپە كه هاوپه‌یمانى ئاكپارتی ئه‌ردوگانه.
رۆژنامه‌ى ده‌یلى سه‌باحى توركی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه یاخود سبه‌ى هه‌ینى شانده‌كه سه‌ردانى ئیمڕالى ده‌كه‌ن و ئۆجه‌لان ده‌بینن و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئه‌وانه‌ى سه‌ردانى ئۆجه‌لان ده‌كه‌ن هه‌ردوو په‌رله‌مانتارى ده‌م پارتى په‌روین بوڵدان و سری سوره‌یا ئۆندۆرن.
رۆژی 22.10.2024، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە لە میانی كۆبوونەوەی ئەندامانی حزبەكەی لە پەرلەمانی توركیا رایگەیاند، ئەگەر گۆشەگیری لەسەر عەبدوڵا ئۆجەلان هەڵبگیرێت، پێویستە بێتە پەرلەمانی توركیا و لە وتارێکدا هەڵوەشاندنەوەی پارتی كرێكارانی كوردستان رابگەیەنێت.
عومه‌ر ئۆجه‌لان، كه برازاى عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانه و پێشتر له ئیمڕالى سه‌ردانى كردبوو، په‌یامێكی ئۆجه‌لانى بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانى توركیا هێنایه‌وه تیایدا وتبووى “ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه گونجاو بێت ده‌توانم و هێزى ئه‌وه‌م هه‌یه پرۆسه‌كه له ئاستى ململانێ و توندوتیژییه‌وه بگۆڕم بۆ ئاستى سیاسی و یاسایی”.