ئاگرەكەی هەولێر بەبێ زیانی گیانی كۆنترۆڵكرا

+964
كوردستان ئەحمەد

ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگر لە هۆتێلێك لە هەولێر كەوتەوە، هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتەوە و ئاگرەكە كۆنتڕۆڵكرا.

عەبدولكەریم جەعفەر، ئەفسەری ئێشكگر لە بەڕێوبەرایەتی بەرگی شارستانی هەولێر بەتۆڕی964ی راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ  ئاگر لە هۆتێلی شمێساڵی لە شەقامی 100 مەتری بەامبەر گوندی ئیتاڵی لە هەولێر كەوتەوە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێكی گیانی لێبكەوێتەوە ئاگرەكەش كۆنترۆڵكرا.

تا ئێستا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە و زیانە مادییەكان نەزانراون، لێكۆڵینەوەش لە ئاگرەكە بەردەوامە، بەرگری شارستانی هەولێر وای وت.

بەپێی زانیارییەكان، تەنها یەك هاڵاتی بەهۆی ئاگرەكەوە تەنگەنەفەس بوو، بەڵام گەیەنرایە نەخۆشخانە و چارەسەری بۆكرا.