لە سلێمانی 

ماتۆڕسوارێك تەقەی كردووە و كەسێك بریندارە

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

كاتژمێرێك لەمەوبەر، ماتۆڕسوارێك لەگەڕەكی خەباتی سلێمانی تەقەی لە كەسێك كردووە و برینداری كردووە.

سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە964ـی وت، كاتژمێرێك لەمەوبەر لەگەڕەكی خەباتی شاری سلێمانی ماتۆڕسوارێك تەقەی لەكەسێك كردووە و فیشەك بەر دەستی كەسەكە كەوتووە و بریندارە.

وتیشی، بریندارەكە رەوانەی نەخۆشخانەی شار كراوە و دۆخی تەندروستی جێگیرە.

ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا پۆلیسی فریاكەوتن  سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لە رووداوەكە و هۆكاری تەقەكردنی ماتۆڕسوارەكە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە رووداوێکی تەقەکردن گەنجێکی 36 ساڵ گیانی لەدەستدا

لە رووداوێکی تەقەکردن گەنجێکی 36 ساڵ گیانی لەدەستدا