گەنجێک لە زاخۆ
سەرکێشی بە ئۆتۆمبێلەکەی کرد و خۆی رادەستی پۆلیس کرد
964+
ژێوار خدر
گەنجێکی تەمەن 22 ساڵان لە زاخۆ سەرکێشی بە ئۆتۆمبێلەکەی کرد و دواتریش هەر خۆی خۆی رادەستی پۆلیسی هاتوچۆ کرد، هاتوچۆش دەستی بەسەر ئۆتۆمبێلەکەی داگرت و خۆشی سزای دارایی درا.
موقەدەم بێکەس عەبدولکەریم، بەرپرسی بەشی هاتوچۆی ناو شاری زاخۆ بە 964ـی وت، ئەو گەنجە دوای ئەوەی لە کامێراکانی چاودێرییەوە دەرچووە کە درەنگانی شەو، لەسەر شەقامێکی گشتی زاخۆ سەرکێشی بە ئۆتۆبێلەکەی دەکات، ئەمڕۆ هەینی 24.12.2024 خۆی رادەستی بەشی هاتوچۆی ناو شاری زاخۆ کردووە، بەهۆی ئەوەی ترساوە گرتەی سەرکێشییەکەی لەلایەن پۆلیسەوە بڵاوبکرێتەوە
وتیشی، بۆ ماوەی 10 رۆژ دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا گیراو و سزای داراییشی بۆ کراوە کە بڕی 40 هەزار دیناری عێراقییە.
روونیشیکردەوە، سزاکان بەپێی جۆر و ژمارەی سەرپێچییەکان دەگۆڕێت و هەرکەسێک سەرپێچی بکات پێویستە لەگەڵ ئەو سزا داراییەی دەدرێ پارەی سزاکانی پێشووتریشی بدات.