10 وڵات بەشدار دەبن

 فێستیڤاڵی نێودەوڵەتيی شانۆ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

964+

توانا نەقی

لە ساڵی تازەدا هەولێر یەکێک لە فێستیڤاڵە گەورەکانی شانۆ بە بەشداری چەندین وڵات لە خۆدەگرێت و لە ئێستاشەوە ئامادەکارییەکان بۆ هەشتەمین خولی ئەو فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییە دەستیپێکردووە.

فێستیڤاڵەکە بەرهەمی هەرێمی کوردستانە و 10 وڵات بەشداریی تێدا دەکەن، کە هەریەکەیان بە نمایشێک بەشدارن.

هیوا سوعاد، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی شانۆی هەولێر بە 964ـی وت، ئەگەر هیچ پێشهاتێک نەیەتەپێش لە مانگی دووی ساڵی تازەدا فێستیڤاڵەکە ئەنجام دەدەن.

وتیشی، جگە لە نمایشی هەرێمی کوردستان هەریەک لە وڵاتانی ئەڵمانیا، تونس، عێراق، ئێران، لیبیا و چەند وڵاتێکی دیکە بەشدارن و هەریەکە و بە نمایشێک.

جگە لە نمایشە شانۆییەکان لە فێستیڤاڵەکەدا کۆڕی رەخنەیی و سیمینار و گۆڤارێکی شانۆییش چاپ دەکرێت، هیوا سوعاد وای وت.

سەبارەت بە مەرجی وەرگرتنی بەرهەمە شانۆییەکان ئاماژەی بەوەکرد، هەر شانۆییەک نابێت لە 30 خولەک کەمتر بێت و لە دوو کاتژمێریش زیاتر بێت، هەروەها نابێت بۆ هەر بەرهەمێکیش لە 10 کەس زیاتر بن و لیژنەی هەڵسەنگاندنیش بڕیار لە وەرگرتنی کارەکان دەدات.

 شەشەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی چەمچەماڵ ئەنجام دەدەرێت...

 شەشەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی چەمچەماڵ ئەنجام دەدەرێت 

"فێستیڤاڵی شانۆی كەركوك سوپرایزی تێدا دەبێت"