رێگای جێگرەوە کۆیە و هیرانە

ده‌ربه‌ندی گۆمه‌سپان گیراوه‌ و هاتوچۆى پێدا مه‌كه‌ن

964+

ژوولی عەدنان

به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى 964، ئێستا رێگاى ده‌ربه‌ندى گۆمه‌سپان له‌سنوورى قه‌زاى پیرمام گیراوه‌ هاتوچۆكردن تیایدا راگیراوه‌..

قایمقامی پیرمام له‌رێگه‌ى 964ـه‌وه‌ داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات، تائه‌وكاته‌ى ئاگاداریان ده‌كه‌نه‌وه‌، رێگاكه‌ به‌كار نه‌هێنن.

سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی بارانبارینەوە دووبارە رێگای گۆمەسپان ئاستەنگی بۆ درووست بوو، بەهۆی هاتوچۆی بارهەڵگرەکان و بارانەوە ئۆتۆمبێلە بچووکەکانیش وەستاون، قایمقامی پیرمامیش دەڵێت ئەو رێگایە بەکار مەهێنن.

بەقسەی قایمقام، بەهۆی بارانبارینەوە هەفتەی پێشوو رێگای دەربەندی گۆمەسپان ئاستەنگی تێکەوت، لەبەرئەوە تیمەکان دەستبەجێ هەڵسان بە چاککردنی رێگاکە بەڵام هەتا نیوەی تەواوکرا و دیسانەوە باران دایکردەوە، ئۆتۆمبێلە گەورەکانیش خۆیان پێنەگیرا و رێگاکەیان بەکارهێنایەوە، بۆیە لە ئێوارەوە ئاستەنگی هاتوچۆ درووستبووە و قوڕی رێگاکە ئۆتۆمبێلەکان دەخلیسکێنێت.

حامید ئیسماعیل کاکەیی قایمقامی پیرمام بە 964ـی وت ”تیمەکانمان خەریکی چاککردنی رێگاکەین لە رێگەی 964 ەوە داوا دەکەین شۆفێران سبەینێش ئەم رێگەیە بەکارنەهێنن تا ئێمە بتوانین کارەکە تەواو بکەین”.

باسی لەوەشکرد رێگاکە بەهۆی باران و بارهەڵگرەکانەوە بەو شیوەیەی لێدێت، بۆ چارەسەرکردنی ئەوان رێگاکە بە بەردی مۆکەسسەر دەڕێژن ئینجا دەیکوتنەوە و زفتی پیا دەڕێژنەوە.

” پرۆسەکە کاتی دەوێت تکایە بەم رێگەیەداهاتوچۆ مەکەن” حامید ئیسماعیل وای وت.

لەبری رێگەی دەربەندی گۆمەسپان دوو رێگەی دیکە هەیە یەکەم رێگەی کۆیە بۆ سلێمانی یا رێگەی شەقڵاوە بۆ هیران بۆ ئیدارەی راپەڕین بەکاربهێنن.

رێگا کاتییە نوێیەکەی دەربەندی گۆمەسپان بۆ هاتوچۆ دەکر�...

رێگا کاتییە نوێیەکەی دەربەندی گۆمەسپان بۆ هاتوچۆ دەکرێتەوە

شۆفێرانى بارهەڵگر رێگاى گۆمەسپانیان داخست

شۆفێرانى بارهەڵگر رێگاى گۆمەسپانیان داخست