عەمید فەرهاد محەمەد
جێگری پۆلیسی گشتی هەرێم بە رووداوێکی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا
964+
گۆڤەند فەتاح
لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە رێگای کۆیە – هەولێر عەمید فەرهاد محەمەد جێگری پۆلیسی گشتی هەرێم گیانی لەدەست دا.
کەمێک پێشت ئێستا هاتوچۆی کۆیە بڵاویکردەوە، لە رووداوێکی هاتوچۆی سەختدا لە رێگای کۆیە – هەولێر نزیک گوندی گۆمەشین ئۆتۆمبێلی عەمید فەرهاد محەمەد جێگری پۆلیسی گشتی هەرێم وەرگەڕا و گیانی لەدەست دا.
ئازاد فەتاح، جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر خالید، بە 964ـی وت، رووداوەکە نزیکەی کاتژمێر 3:20 خولەکی دوای نیوەڕۆ روویداوە، هەر کە گەیاندیانە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدابوو، بەڵام وەک کاری خۆمان نزیکەی 40 خولەک لە نەخۆشخانە هێشتمانەوە و کاری سی پی ئاڕمان بۆی ئەنجامدا بەڵام سوودی نەبوو، دواتر تەرمەکەیمان رەوانەی پزیشکی دادی کۆیە کرد.
964 پەیوەندی کرد بە بەڕێوەبەری هاتوچۆ کۆیە بۆ وەرگرتنی زانیاری دەربارەی چۆنییەتی رووداوەکە و وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکە، بەڵام پەیوەندییەکەیان بەردەست نەبوو.
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح