لە سنووری سەڵاحەدین
دوای 12رۆژ لەخنکانی تەرمی مێردمنداڵێک دۆزرایەوە
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
دوای 12رۆژ لە خنکانی مێردمنداڵێک، کەمێک پێش ئێستا تەرمەکەی لە رووباری دیجلە لە شاری تکریت دۆزرایەوە.
عەمید زیاد عەجێلی، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی رووبارەکان لە تکریت بە 964ـی وت، 12رۆژ پێش ئێستا مێرد منداڵێک لەکاتی چوونی بۆ رووباری دیجلەو پاش کەوتنە نێو روبارکە و خنکانی، لەماوەی ئەم چەند رۆژەدا سەرەڕای خراپی و ساردی دۆخی کەش و هەوا، تیمەکانیان بەردەوم لەگەڕان و بەدواداچون بەردەوام بوون و کەمێک پێش ئێستا تەرمی مێردمنداڵەکەیان لەنێو روباری دیجلەی سنووری ناوچەی تکریت دەرهێنایەو رەوانەی پزیشکی دادی سەڵاحەدین کرا.
وتیشی، مێرد منداڵەکە تەمەنی 16ساڵەو خەڵکی ناوچەی عجێلی پارێزگای سەڵاحەدینە، جارێ دیار نییە هۆکاری خنکانەکەی چی بووەو لەلایەن هێزە ئەمیەکانی سنورەکەوە بەدواداچوونیان بۆ هۆکاری خنکانەکەی دەستپێکردووە.
دەشڵێت، لەماوەی ئەم مانگەدا ئەمە چوارەم حاڵەتی خنکانە لەپارێزکای سەڵاحەدین روبدات.
پێداچوونەوە: توانا نەقی