دابەزی
بۆ ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت هاتە 72 دۆلار
964+
توانا نەقی
ئەو گۆڕانکاریانەی لە ناوچەکە روویانداوە و بەرزبوونەوەی سوودی بانکی کۆمپانیا جیهانییەکان وای کردووە رێژەیەکی زیاتر نەوت بەرهەمبهێنرێت، بەوەش نرخی نەوت زۆر بەرزنابێتەوە و ئەمڕۆش تا ڕادەیەک دابەزیوە و هاتووەتە 72 دۆلار
گرژییەکانی سوریا کاریگەرییان هەیە لەسەر نرخەکانی نەوت و لە چەند رۆژی رابردوودا نرخەکەی رووی لە دابەزین بووە.
ئەمڕۆ هەینی 20.12.2024، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی جیهانیدا بە 72 دۆلار و 44 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێ، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی 0.44% دابەزیوە.
هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساس بە 69 دۆلار و 91 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت بەڕێژەی 0.67 دابەزیوە.
دوای کەوتنی رژێمی سوریا و گۆڕانکارییە خێراکانی ناوچەکە، نرخی نەوت کەمێک دابەزینی بەخۆیەوە بینی، هۆکارێکی دیکە ئەوەیە کە بازرگانانی جیهان چاوەڕێی سزای زیاتر بۆ سەر ئێران و روسیا وەک دوو گەورە بەرهەمهێنەری نەوت دەکەن.