لە هەولێر

پێشبڕکێی کێشانی وێنەی ئاڵای کوردستان بۆ منداڵان رێکخرا

964+

دەشتی عارف – هەولێر

لە رۆژی ئاڵای کوردستاندا، لە هەولێر پێشبڕکێی کێشانی وێنەی ئاڵای کوردستان بۆ منداڵان رێکخرا و دواتر براوەی پێشبڕکێکە خەڵات کرا.

لە شاریی یاریی سمایلەند لە شاری هەولێر پێشبڕکێیەکی وێنەکێشان بەبۆنەی رۆژی ئاڵای کوردستان بۆ منداڵان ساز کرا کە 200 منداڵی تەمەن شەش بۆ 13 ساڵ بەشداری پێشبڕکێکەیان کرد و دەبوو وێنەی ئاڵای کوردستان بە دەستە بچوک و خنجیلانەکانیان بکێشن.

بەشداربووانی پشبڕکێکە دڵخۆشی خۆیان بۆ 964 دەربڕی و یەکێکیشیان بەناوی باڤێن تەلعەت بووە براوەی پێشبڕکێکە و خەڵات کرا.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

نەیهێشت ئاڵای کوردستان لەسەر شەقام بکەوێت

نەیهێشت ئاڵای کوردستان لەسەر شەقام بکەوێت

لە سوێدەوە هاتووتەنەوە و ئاڵای کوردستانی بەرز کردووەت...

لە سوێدەوە هاتووتەنەوە و ئاڵای کوردستانی بەرز کردووەتەوە