لینکەکەی دانراوە
ئەنجامى وەرگرتنى خوێندکاران و قوتابیان لە زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان راگەیەنرا
964+
توانا نەقی
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەنجامى وەرگرتنى خوێندکاران و قوتابیانی لە زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان راگەیاند و لە رێگەی ئەو لینگەی بڵاویکردووەوە دەتوانن بزانن لەچ شوێنێک ناویان گەڕاوتەوە.
ئەمڕۆ دوشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوە زانستی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەنجامى وەرگرتنى دەرچووانى 12ـەی ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (2024- 2025) رادەگەیەنێت.
دەشڵێت، لە ئێستاوە پێشکەشکاران دەتوانن لە رێگەى لینکى (https://mhe-privatestudy.com/ ) ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە.
راگەیاندنى ئەنجامى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان هاوکاتە لەگەڵ بڕیارى وەزارەت تایبەت بە کەمکردنەوەى کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان کە ساڵانە بەڕێژەى 10 بۆ 20% کەمدەکرێتەوە.
پێشکەشکارانى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان لە هەرێمى کوردستان لە ئێستاوە دەتوانن لەڕێگەى لینکى (mhe-privatestudy.com) ئەنجامى وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان بە کۆدى تاقیکردنەوەکانیان وەربگرنەوە، هەروەها پێویستە وەرگیراوان لەماوەى سێ ڕۆژدا پەیوەندى بە شوێنى وەرگرتنیان بکەن، ئەگینا بە پێچەوانەوە مافى وەرگرتنیان لەو بەشە نامێنێت.