سەرماکەش بە ئاسانی کۆڵ نادات

بەفربارین لە ناوچە بەرزەکان بەردەوام دەبێت

964+

شۆڕش قادری

ئەم دوو رۆژەش بەفربارین لە ناوچە بەرزەکان بەردەوام دەبێت و سەرماکەش وا بەئاسانی کۆڵ نادات.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ دووشەممە 16.12.2024 ئاسمان بە گشتی لە نێوان پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور دەبێت وپلەی گەرماش گۆڕانکاریی ئەوتۆی بەسەردا نایەت.

بۆ سبەی سێشەممە، ئاسمان بەگشتی هەوراوی دەبێت و لە کاتەکانی نیوەڕۆدا کەمێک بەفر لە پارێزگای دهۆک و لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان دەبارێت و پلەی گەرما لەو ناوچانە یەک بۆ دوو پلە نزمتر دەبێتەوە، پاشان لە کاتەکانی شەودا ئاسمان بەرەو ساماڵ دەڕوا و کەشەکە جێگیر دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 12 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 10 پلەی سیلیزی

دهۆک: 10 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 13 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 12 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 11 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 3- پلەی سیلیزی

سۆران: 9 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 17 پلەی سیلیزی

بەفرە زۆرەکە جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری نەوەستاندووە

بەفرە زۆرەکە جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری نەوەستاندووە

بەفر و بارانبارینی کەم بەردەوام دەبێت و وشکەسەرماش بەڕ...

بەفر و بارانبارینی کەم بەردەوام دەبێت و وشکەسەرماش بەڕێوەیە

کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و خۆڵ دەبارێت

کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و خۆڵ دەبارێت