زیاتر لە یەک ملیۆن کەس

ئەوانەی لە سوریا ئاوارە بوون زۆرینەیان ژن و منداڵن

964+
ئەحمەد مستەفا

نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، کە لەم دواییانەدا زیاتر لە ملیۆنێک کەس، لە سەرەتای هێرشی گروپە چەکدارەکانەوە کە بووە هۆی رووخانی بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری لەکارلابراوی سوریا ئاوارە بوون.

ئەوانەی ئاوارە بوون، زۆرینەیان ژن و منداڵن.

نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی (OCHA) لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، تا 12ی کانوونی دووەم، یەک ملیۆن و 100 هەزار کەسی دیکە لە سەرانسەری وڵاتدا ئاوارەبوون، ئەوەش لە 27ی مانگی رابردووەوە، کاتێک پەرەسەندنی شەڕ و پێکدادانەکان دەستی پێکرد.

هەروەها، سەرەتای ئەم هەفتەیە، تێدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستی جیهانی وتی، لە سەرەتای هێرشی ئۆپۆزسیۆن لە سوریا نزیکەی یەک ملیۆن کەس ئاوارەبوون، ئەمەش فشارەکانی لەسەر سیستەمی تەندروستی زیاتر کردووە، کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی رەنگە گەڕانەوەی ئاوارەکان زیاتر بێت لەم فشارانەی ئێستا.

بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی باسی لەوەشکرد، رێکخراوەکە پێداویستی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەیەکی دیمەشق ناردووە، و کاردەکات بۆ پاڵپشتیکردنی دامەزراوەکانی دیکە.

ئەگەرێکی بەهێز هەیە هەموو هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای ک...

ئەگەرێکی بەهێز هەیە هەموو هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان پێکەوە بچنە دیمەشق

بە مەرج هەسەدە و گروپە چەکدارەکان ئاگربەستیان کردووە

بە مەرج هەسەدە و گروپە چەکدارەکان ئاگربەستیان کردووە

رۆژئاوای کوردستان بریاری دا ئاڵای نوێی سوریا هەڵبکات

رۆژئاوای کوردستان بریاری دا ئاڵای نوێی سوریا هەڵبکات