"دەبێت خەڵکی قەزاکە ببێت بە سەرۆکی شارەوانی"

ژینگەپارێزانی خانەقین دژی گۆڕینی سەرۆکی شارەوانی گردبوونەوە

+964

راژان باجەڵان – خانەقین

ژمارەیەک ژینگەپارێزی خانەقین دژی گۆرینی سەرۆکی شارەوانی گردبووە و ئەوان دروشمی ئەوەیان هەكگرتووە کە “خانەقین بۆ کوڕی خانەقینە”

محەمەد عزەدین یەکێک لە خۆپیشاندەران بە 964ـی وت، “لە شارێکی تر رێگە نادەن کوڕی خانەقین ببێتە بەرپرس بۆ تەنها لە خانەقین لە دەرەوەی شارەکە هەرکەسێک دێت و دەبێتە بەرپرس بەسەرماندا”

عەلی ئەحمەد بەرپرسی بەشی ژینگەیە لە شارەوانی خانەقین بۆ 964 وتی، ئەم گردبونەوەیە بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی بەرێوەبەرەکەیە و دژی نە گۆڕینیەتی، زۆربەی ئامادابووان مەبەستیان ئەوەیە کە کوڕی خانەقین لە پۆستەکەی بمێنێتەوە.

بە پێی بڕیارێکی پارێزگاری دیالە دوێنی چوارشەممە 11.12.2024بەڕێوەبەری شارەوانی خانەقین لادرا کە کوردێکی شارەکە بوو، لە شوێنەکەیدا بەرێوەبەری شارەوانی جەلەولا دانرا کە ئەندازیارێکە بە رەچەڵەک لە نەوتەوەی عەرەبە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی