لە سەید سادق
بارێ داربەڕووی تەڕ دەستیبەسەردا گیرا و دووکەسیش دەستگیر کران
964+
توانا نەقی
لە سنووری قەزای سەید سادق بارێ داربەڕووی تەڕ کە پڕ ئۆتۆمبێلێک بووە دەستی بەسەردا گیراوە و لەسەر ئەوەش دووکەس دەستگیر کراون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەلایەن مەفرەزەیەكی پۆلیسی دارستانەوە لە قەزای سەیدسادق دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێك دا کە ژمارەیەك داری تەڕی بڕاوەی لەجۆری بەڕوو بارکردبوو.
دەشڵێت، ، دوو هاوڵاتی بە تۆمەتی بڕینی دارەکان دەستگیر کران و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ئاڕاستەی دادوەر کراوە.
جا ئەم دوو داربڕە ژمارەیەکی زۆر کە پڕ پیکابێک دەبێت داری بەڕووی تەڕیان بڕیووە، ئەم داربەڕووەش بۆ سووتان ئامانی نیە و بۆیە بڕینەوەی قەدەغەیە بە هەموو شێوەیەک