زستان یەعنی خۆی
سۆران ئامادەیە هەر بەفر و گەشتیارەکانی کەمە
964+
فەرهاد حەسەن
گەشتوگوزاری ئیدارەی سۆران ده‌ڵێت، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیان ته‌واوكردووه بۆ پێشوازیكردن له گه‌شتیاران له وه‌رزى زستاندا و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌شێكی زۆرى شوێنه گه‌شتیارییه‌كان كراوه ده‌بن.
فەیسەڵ سادق، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری ئیدارەی سۆران به 964ـى راگەیاند، له چاوه‌ڕوانى به‌فربارینن بۆئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌كی زۆرى گه‌شتیاری ناوخۆیی و بیانى سه‌ردانى سنووره‌كه‌یان بكه‌ن.
وتیشی “زۆرترین شوێنه گه‌شتیارییه‌كانى زستانه‌مان كه‌وتوونه‌ته سنوورى قه‌زاكانى رواندز و چۆمان، كه بریتین له باڵه‌كایه‌تى، چیاكانى كۆڕه‌ك، حه‌سه‌ن به‌گ، پرژێ، حاجى ئۆمه‌ران و سه‌رى سه‌كران”.
پێشبینیش ده‌كات ئه‌مساڵ له‌چاو ساڵانى رابردوو ژماره‌یه‌كی زۆرترى گه‌شتیاران روو له ئیداره‌ى سۆران بكه‌ن، چونكه ئاماده‌كارییه‌كان باشتر له جاران بۆ ئه‌مساڵ كراوه.
گه‌شتوگوزار، به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ تیمه‌كانى رێگاوبان بۆ راماڵینى به‌فر و به‌رگرى شارستانى بۆ هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراو پلانى ئه‌مساڵیان جێبه‌جێده‌كات و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیش پێشبینى وایه كه ئه‌مساڵ به چڕى كاریان له سه‌ر پلان و ئاماده‌كارییه‌كان كردووه.