کەش و هەوا

لەم دوای نیوەڕۆوە وادەی باران و بەفرەکە دەست پێدەکات

964+

توانا نەقی

بە پێی پێشبینی کەش و هەوا ئاسمان بەگشتی لەنێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت, لەکاتەکانی ئێوارە نمە باران و بەفر سەرەتا لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور دەبارێت پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچەکانی ئیدارەی سۆران وە بەفر لە تەواوی ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی ئەم دەڤەرە دەبارێت.

بەشێ پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، کاریگەری ئەو شەپۆلە باران و بەفرەی ئەمرۆ پێنجشەممە روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات بەردەوامی دەبێت تا رۆژی هەینی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەکانی گەرما باش دادەبەزن و تا چوار پلەیەک نزم دەبەنەوە، ئەمە بۆ سبەینێش هەروایە و پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن و کەشێکی سارد روو لە ناوچەکان دەکات.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 12.12.2024

پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە ( 2- 4) پلە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
خێراى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند ( 5 – 15 ) کم/ک .
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
مەوداى بینین / لەنێوان ( 8– 10 ) کم دەبێت. لەکات و شوێنی دابارین لەنێوان ( 5 -6 ) کم دەبێت

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 16 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 14 پلەى سیلیزى
دهۆک : 14 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 16 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 16 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 15 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 7 پلەى سیلیزى
سۆران : 13 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 17 پلەى سیلیزى