لە سندوقی تاکسیەکەیدا دۆزراوەتەوە
ئەو تەرمەی لە سلێمانی دۆزرایەوە کارمەندی خانەنشینی ئاسایش بووە
964+
توانا نەقی
نزیکەی دوو رۆژە پیاوێکی 45 ساڵە لە سلێمانی دیار نەمابوو خزمەکانی دەڵێن زۆر بەدوایدا گەڕاون تا ئەم ئێوارە لە سندوقی ئۆتۆمبێلەکەی کە تاکسیە لە نزیک هوانەی سلێمانی دۆزیویانەتەوە.
یەکێک لە کەسوکارەکەی لەبەردەم پزیشکی دادی سلێمانیەوە بە 964ـی وت، ئەم خزمەیان هیچ کێشەیەکی لەگەڵ کەس نەبووە و هێزە ئەمنیەکانیش جارێ نازانن هۆکاری کوژرانەکەی چییە.
وتیشی، پێشتر کارمەندی ئاسایش بووە بەڵام بە ویستی خۆی خۆی خانەنشین کردووە و کاری شۆفێری تاکسی دەکرد، تەرمەکەشیان هەر لە سندوقی تاکسیەکەی خۆیدا دۆزیوەتەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی