کەسی نزیکی ژنەکەن

دوو کەس لەسەر کوشتنی ژنەکەی حاجیاوا دەستگیرکران

964+

ژێوار خدر

کاتژمێر 3:30 خولەکی ئەمڕۆ یەکشەممە 8.12.2024، ژنێک لەلایەن باوکییەوە بەدەستڕێژی گولـلە کوژرا، ژنەکە تەمەنی 26 ساڵ  ژنی ماڵەوە بووە و دانیشتووی قەزای حاجیاوایە، باوکی و هاوسەرەکەی لەسەر رووداوەکە دەستگیرکراون.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، دوای نیوڕۆی ئەمڕۆ تەرمی ژنێک گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گشتی رانیە، کە شوێنەواری فیشەک بە جەستەیەوە دیاربووە.

دەشڵێن، بەپێی وتەی شایەدحاڵەکان، دوای گەڕانەوەی ژنەکە بۆ ماڵی باوکی، لەگەڵ باوکی بووە بە دەمەقاڵییان و لە ئەنجامدا باوکی بەناوی (ف، أ، ح) لە دایکبووی ساڵی 1967 دانیشتووی قەزای حاجیاوا، گەڕەکی کوردستان، دەستڕێژی گولـلەی لێکردووە و بەهۆیەوە گیانی لەدەست داوە، دوای تەواوبوونی توێکاری لە پزیشکی دادی رانیە، تەرمەکەی رادەستی کەسوکاری کراوەتەوە.

ئاماژەیان بەوەش داوە، بە هاوکاری ئاسایشی حاجیاوا، دوو تۆمەتبارەکە دەستگیرکراون، کە هەریەک لە باوکی ژنەکە و هاوسەرکەین و بە پێی مادەی 405 لە یاسایی سزادانی عێراقی و دەستیش بەسەر ئەو چەکەدا گیراوە کە تاوانەکەی پێ ئەنجامدراوە،  لێکۆلینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.

لە ماوەی هەڵمەتی 16 رۆژی رووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی دژی ژناندا، ئەوە دووەمین حاڵەتی کوشتنی ژنە. کە لە دەڤەری راپەڕین روودەدات و هەفتەی رابردووش لە گوندى گردجانى سنوورى رانیە، ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا.

لە رووداوێکی تەقەکردندا ژنێک کوژرا

لە رووداوێکی تەقەکردندا ژنێک کوژرا