%96ـی خەڵکی کوردستان پەنادەبەنە بەر دەرمان
“خەڵکی کوردستان وەک پێویست هۆشیارییان لەبارەی بەکارهێنانی دەرمانەوە نییە”
964+
دیلان – محەمەد
هاوڵاتیانی کوردستان تا ئێستا وەکو پێویست زانیارییان نییە لەسەر چۆنییەتی بەکارهێنانی دەرمان و لێکەوتەکانی و کۆمەڵناسێکیش دەڵێت، کەیسەکانی ئالودەبوون بە دەرمان رووی لە هەڵکشان کردووە.
ئاسۆ ئەمین، کۆمەڵناسێکە لەمبارەیەوە قسەی بۆ 964 کردووە و دەڵێت، بابەتێکم حازر کردووە بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی دەرمانەوە، ئامارەکان مژدەبەخش نین و بە ئازارن.
دەشڵێت، بەپێی ئەو ئامارانەی لەبەردەستماندان، %96ـی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە بری رێگە تەندروستەکان پەنادەبنە بەر دەرمان، بە تایبەتی لە حاڵەتە دەروونییەکاندا.
روونیشیکردەوە، هەندێک لە دەرمانەکان دەکرێت جۆرێک لە ئالوودەیی دروست بکەن و بۆ رێگریکردنیش لە فرۆشتنی ئەو دەرمانانە لە دەرمانخانەکان، پێویستە لە هەموو سێکتەرەکان و هەموو لایەنەکان هەماهەنگی بکەن و پێویستە رێکاری ئەمنی و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە هەیە لەبارەی چونیەتی بەکارهێنان و ئەو بڕەی کە بەکاری دەهێنێ.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر