TOPSHOT - Iraqi forces hold a position on November 4, 2017 near the Syrian border after recapturing the border town of Qaim, west of Anbar, from the Islamic State (IS) group jihadists a day earlier. Syrian and allied forces converged on holdout Islamic State group fighters in the Syrian border town of Albu Kamal, the jihadists' very last urban bastion following a string of losses. / AFP PHOTO / AHMAD AL-RUBAYE (Photo credit should read AHMAD AL-RUBAYE/AFP/Getty Images)
داعش لە یەك مانگدا 12 چالاکی لە عێراق ئەنجامداوە
+964
كوردستان ئەحمەد
لە ماوەی مانگی 1ی 2023، داعش لە عێراق 12 چالاکی ئەنجامداوە كە زۆرترینیان لە دیالە و بەغدا بوون، بە وتەی دژەتیرۆری کوردستان.
دەزگای دژەتیرۆری كوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت “بە پشتبەستن بە سەرچاوەی زانیارییەكان زانراوە كە داعش لە دیالە پێنج و لە بەغدا سێ و لە كەركوك و سەلاحەدین دوو كردەوەی تیرۆریستی ئەنجامداوە”.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، داعش زۆرترین كردەوە كە ئەنجامی دابێت بریتی بووە لە كردەوەی رفاندن و لە مانگی رابردوودا حەوت كەسی لە عێراق رفاندووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ئامارەكان بەم شێوەیەی خوارەوەن.
یەکەم: پارێزگاى بەغدا سێ كردهوه:
1 بۆمبی چێندراو
1 هێرشی چهكداری
1 رووبەڕووبوونەوەی چەکداری
قوربانييهكان: 4 کەس
2 کوژراو
2 بریندار
دووەم: پارێزگای دیالە پێنج كردهوه:
1 تەقەکردن
2 هێرشی چەکداری
1 بۆمبی چێندراو
1 رفاندن
قوربانييهكان: 9 کەس
1 کوژراو
5 بریندار
3 رفێندراو
سێیەم: پارێزگاى کەرکوک دوو كردهوه:
1 تەقەکردن
1 خۆکوژ
قوربانييهكان:
2 کوژراو
چوارەم: پارێزگاى سەڵاحەددین دوو كردهوه:
1 هێرشی چەکداری
1 رفاندن
قوربانييهكان:
1 کوژراو
2 بریندار
2 رفێندراو
ئەوە لە كاتێكدایە رۆژی 29ی مانگی رابردوو، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش رایگەیاند، “هێشتا داعش لە عێراق و سوریا مەترسیەكی گەورەیە و ئەولەویەتی كارەکانمان رووبەرووبونەوەی ئەو گروپە چەكداریە دەبێت”.