لە هەولێر كۆنفرانسیان هەیە

پارێزگای میسان هەلی وەبەرهێنان بۆ وەبەرهێنەرانی هەولێر دەڕەخسێنێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

کۆنفرانسی وەبەرهێنانی ئابووری ساڵانەی پارێزگای میسان لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت، ئەندامێكی ژووری بازرگانیی هەولێریش دەڵێت، كۆنفرانسەكە هەلی باشە بۆ وەبەرهێنەرانی هەولێر لە میسان وەبەرهێنان بكەن.

كۆنفرانسەكە ئەمڕۆ شەممە 7.12.2024 بە ئامادەبوونی پارێزگارەكانی هەولێر و میسان  و ژمارەیەك لە وەبەرهێنەرانی هەردوو شارەكە دەستی

كامەران محەمەد ئەندامی ژووری بارزگانی و پیشەسازیی هەولێر بە 964ی راگەیاند، كۆنفرانسەكە بە ئامانجی راكێشانی وەبەرهێنەرانی هەولێرە بۆ پارێزگای میسان، بۆ ئەوەی لەوێ پڕۆژە و وەبەرهێنان بكەن و ئەوان پێویستیان بە بونیاد و ئاوەدانكردنەوەی شارەكەیان هەیە”.

وتیشی، ئەوان هەل و دەرفەت و ئۆفەری باشیان بۆ وەبەرهێنەرانی هەولێر خستووەتەڕوو، بۆ ئەوەی پرۆژە لە میسان بكەن، ئێمەش وەك ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر ئاسانكاری و هاوكاریی زۆرمان بۆ كردوون.

پارێزگاری هەولێر چی وت؟

پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو، كە لە كۆنفرانسەكە ئامادەبوو، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی، “هەولێری پایتەخت وەک دەروازەیەک بۆ وەبەرهێنان، کە لە 60%ـی وەبەرهێنان لە شارەکەمانە، ئومێد دەکەین ئەو گفتوگۆیانەی لەو کۆنفرانسەدا دەکرێن، هەنگاوێکی دیکەی رەخساندنی دەرفەتی کار بێت بۆ وەبەرهێنەرانی هەولێر، تا وەبەرهێنان لە شاری میسان بکەن”.

وتیشی، ئەگەر ئەو زوڵم و ستەمی حکومەتی عێراقی نەبووایە لە بڕینی بوودجە و موچەی هەرێمی کوردستان، ئەوا ئەو پێشکەوتن و ئاوەدانیەی ئەمڕۆ لە هەولێری پایتەخت و هەرێمی کوردستان دەیبینن زۆر زیاتر دەبوو”.

کۆنفرانسی “وەبەرهێنانی ئابووریی ساڵانەی پارێزگای میسان” لە لایەن دەستەی وەبەرهێنانی پارێزگاكە بەڕێوەدەچێت و دوو رۆژ دەخایەنێت.

وەبەرهێنەرانی گەرمیان دەتوانن لە دهۆک وەبەرهێنان بکەن

وەبەرهێنەرانی گەرمیان دەتوانن لە دهۆک وەبەرهێنان بکەن