لە شەقامی کانی با
400 داری توو لە شەقامێکی سلێمانی چێندرا
964+
ژیوار خدر
وەک هەڵمەتێک بۆ سەوزکردنی شەقامەکانی سلێمانی ئەمڕۆ 400 داری توو لە یەکێک لە شەقامەکانی سلێمانی چێندرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، تیمەکانی بەڕیوەبەرایەتی باخچەکان توانیویانە 400 نەمامی توو لە شەقامی کانی با نزیک نەخۆشخانەی شۆڕش بچێنن.
دەشڵێت، نەمامەکان لەلایەن سەنتەری دەرچوانی یونایتد ساینس دابینکراوە و شارەوانێش بە کارەکە هەستاوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر لە بەردەوامی جوانکردن و سەوزکردنی شەقام و بلوارەکان چەند باخچەیەکیش سەوزکران بە هاوکاری دەزگای تەندروستی پێشمەرگەو کۆمپانیای جێبەجێکار.