لە سنووری پشدەر

رێگەیەکیان چاک کرد و رێگەیەکی دیکە بوو بە قوربانی

964+

ژێوار خدر

رێگەی دارشمانە بۆ مەرزی کێلێ نۆژەن کرایەوە و بەهۆشیەوە رێگەی سەرەکی ناحیەی هێرۆ بووە قوربانی و پڕبوو لە چاڵوچۆڵ.

ئومێد حەمە عەلی، بەڕێوەبەری بەڕیوەبەرایەتی رێگاوبان و ئاوەدانکردنەوەی راپەڕین بە 964ـی وت، بەهۆی کار کردن و نۆژەنکردنەوەی رێگەی دارشمانە بۆ مەرزی کێلێ و هاتوچۆی بارهەڵگرەکانەوە رێگەی سەرەکی ناحیەی گێرۆ تێکچووە و چاڵ و چۆڵی تێکەوتووە.

وتیشی، تەنیا هاتوچۆی بارهەڵگرەکان هۆکار نییە بۆ تێکچوونی رێگاکە، بەڵکو لە بنەڕەتدا رێگەکە بۆخۆی زۆر کۆنە و پێویستی بە نۆژەنکردنەوە هەیە.

روونیشیکردەوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی رێگەکە دەرخستەیان کردووە و چاوەڕێن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە قبوڵی بکات و دوای وەلامی وەزارەت دەستدەکەن بە چارەسەرکردنی کێشەکانی رێگەکە.

رێگای قەڵادزێ بۆ دارەشمانە، هی سەردەمی رژێمی بەعسە و بەهۆی کۆنیەوە رێگاکە چاڵ و چۆڵی زۆر تێکەوتبوو و شەقی بردبوو، ئاستەنگی هاتوچۆی دروستکردبوو، بۆیە لە مانگی شەشی ئەمساڵدا دەستکرا بە نۆژەنکردنەوە و قیرکردنەوەی و تا ئێستاش کاردکردن تیایدا بەردەوامە.

رێگای قەڵادزێ بۆ دارشمانە نۆژەندەکرێتەوە

رێگای قەڵادزێ بۆ دارشمانە نۆژەندەکرێتەوە