لە بازاڕی دهۆک

قاوەی كوردی بەرهەم دەهێنرێت و ناوی تایبەت بە خۆی هەیە

+964

هێڤی دێوالی

لەناو بازاڕی دهۆک دوکانێکی فرۆشتنی قاوە هەیە، كە زیاتر لە 50 جۆری قاوەی هەیە، بەڵام  دوو جۆر قاوەی تایبەت خواستی دهۆکییەکان و كڕیارانی لەسەرە و قاوەكان وەك دوكاندارەكە باسی دەكات، براندی كوردی و تایبەتن.

قاوە تایبەتەكان كراون بە براندی كوردی و ناویان “10 تامی كوردی و حەوت تامی كوردی”ین.

محەمەد عەلی ناسراو بە محەمەد شنگالی، تەمەن 49 ساڵە، شەش ساڵە دوکانێکی  فرۆشتنی قاوە و چەرەزاتی لە ناوەڕاستی بازاڕی دهۆک هەیە، بە ناوی سوفیا، كە ناوبانگێكی زۆری هەیە.

دوكاندارەكە دەڵێت، بۆ قاوەی جۆری “10 تامی كوردی” زیاتر لە دوو هەزار كڕیاری تایبەتم هەیە.

ئەو ویستویەتی كارێكی جیاواز بكات و وەك هەر دوكانێكی ئاسایی فرۆشتنی قاوە دەرنەكەوێت، ئەو دەڵێت، “بۆچی کورد ناوی خۆی نییە بۆ قاوە”.

نرخی یەک کیلۆی قاوە كوردییەكان لای محەمەد شەنگالی لە نێوان 20 هەزار بۆ 30 هەزار دینارە.

ئەو باسی ئەوەی كرد، زیاتر لە 50 جۆر قاوە لە دوكانەكەیدا هەیە، كە بەشێكیان خۆی ئامادەی دەكات، لەوانە “قاوەی گوێز، فستق، بادەم، قەزوان، بوندق، شوکولاتا، نەعناع، قەڵای هەولێر، عەرەبی، ئینگلیزی، تورکی، بەڕازیلی، ڤانێلا و كرامێل” و چەند جۆرێكی دیكە.”

“هەرکەسێک قاوەم لێبكڕێت، لەوێ ڤیدیۆیەک تۆمار دەکات، کەس بەبێ ڤیدیۆ ناڕوات”، محەمەد عەلی وای وت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

چیا محەمەد قاوەی ئێسپرێسۆ دەکاتە گۆرانی

چیا محەمەد قاوەی ئێسپرێسۆ دەکاتە گۆرانی