وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەماهەنگی کردووە لەگەڵ زانایانی ئەزهەر
پلان هەیە بۆ کردنەوەی خوێندنی ئەزهەر لە کوردستان
964+
ژێوار خدر
ماوەی سێ رۆژە شاندێكی باڵاى زانایانى ئهزههر له وڵاتى میسرەوە هاتوونهته ههرێمی كوردستان و ئەمڕۆش لەلایەن پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیەوە پێشوازییان لێکرا و باس لە رەخساندنی دەرفەتی خوێندنی باڵا و کردنەوەی بەشی ژنانی خوێندنی ئەزھەر لەگەڵ کردنەوەی بەشی زانستی پەیمانگەی ئەزهەر لە شاری ھەولێر کرا.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئەمڕۆ سێشەممە 3.12.2024 رایگەیاند، لە دیدارەکەی نێوان وەزیری ئەوقاف و شاندەکەدا، بڕیاردراوە پڕۆژەیەکی ھاوبەش پێشکەش بکرێت، بۆ بەرەوپێشتربردنی خوێندنی ئایینی بە گشتی و برەودان بە خوێندنی ئەزھەر بە تایبەتی، لەگەڵ پێشکەشکردنی ھەموو خزمەتگوزارییەکانی ئەزھەر بۆ قوتابیانی کوردستان.
دەشڵێت، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پلانێکی زانستی دەرفەتی خوێندنی لە قۆناغەکانی دەستپێکی ئەزھەر، تا گەیشتن بە بڕوانامەی باڵا داڕشتووە و قسەش لەسەر کردنەوەی رەخساندنی دەرفەتی خوێندنی باڵا و کردنەوەی بەشی ژنانی خوێندنی ئەزھەر کراوە.
ئاماژەیان بەوەشداوە، بڕیارە پڕۆژەکانی خوێندنی ئایینی لەسەر بنەمای زانستی لە بەرژەوەندیی قوتابیان فراوانتر بکرێن .