ئەمشەو بۆردومانی داعش کرا

دەنگی تەقینەوە لە ناوچەی زەرگەی سنووری خورماتوو بیسترا

+964
سیروان خورشید – دوزخورماتوو

کەمێک پێش ئێستا لە لایەن فڕۆکەیf16ـی سوپای عێراقەوە بۆردومانی ناوچەی زەرگە کرا لە سنوری خورماتوو و مەفرەزەیەکی داعش پێکران و سەرجەمیان کوژران.

محەمەد عەبدوڵڵا بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی گشتیی خورماتوو بە 964ـی وت، “دەنگی ئەو تەقینەوانەی لە سنووری خورماتوو دەبیسترێت بەپێی زانیارییە سەربازییەکان بۆردومانی فڕۆکەی جەنگی ئێف 16ی سوپای عێراقە و مۆڵگەکانی چەکدارانی داعش دەکاتە ئامانج و سەرجەمیان کوژراون.

وتیشی، زانیاری ھەواڵگری بە ھێزە ئەمنییەکان دراوە کە ماوەی دوو رۆژە چەکدارانی داعش جموجۆڵیان لە سنوورەکە ھەیە و لە کامێرای حەرارییەوە بینراون و ئەمشەو مەفرەزەکە کراوەتە ئامانج”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە کەرکوک چه‌ند مۆڵگه‌یه‌كى چەکدارانی داعش بۆردومان...

لە کەرکوک چه‌ند مۆڵگه‌یه‌كى چەکدارانی داعش بۆردومانکران