هۆكاره‌كه‌ى نه‌زاندراوه‌

له‌ شه‌قڵاوه‌ كه‌سێك دایك و خوشكى خۆی كوشت و خۆشی راده‌ست كرد

964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ له‌ناو قه‌زاى شه‌قڵاوه‌ تۆمه‌تبارێك ته‌قه‌ى له‌ دایك و خوشكى خۆى كردووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ هه‌ردووكیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و خۆشی راده‌ستى هێزەکانی ناوخۆ كردووه‌.
كاروان كه‌ریمخان، قایمقامى قه‌زاى شه‌قڵاوه‌ بۆ 964 دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م رووداوه‌ ئه‌مڕۆ له‌ قه‌زاكه‌ى روویداوه‌ ئه‌و كه‌سه‌ له‌رێگه‌ى ته‌قه‌كردنه‌وه‌ دایك و خوشكه‌كه‌شی خۆى كوشتووه‌.
وتیشی “تاوه‌كو ئێستا هۆكارى ئه‌م رووداوه‌ نه‌زاندراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌لایه‌ن پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامه‌”.
لایخۆشییه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشی هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، کەمێک لەمەوبەر لە رووداوێکی تەقەکردندا لە قەزای شەقڵاوە لە لایەن تۆمەتبارێک بەناوی (ر،ش،ف)، ته‌قه‌ى له‌ دایك و خوشكى كردووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ هه‌ردووكیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، تۆمەتباره‌كه‌ دوای ئەنجامدانی ئەم تاوانە لە نەخۆشخانەی شه‌قڵاوە خۆی رادەستی هێزەکانی ناوخۆ کردوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

ئاسایشی هه‌ولێر تۆمه‌تبارێكی ده‌ستگیر كرد

ئاسایشی هه‌ولێر تۆمه‌تبارێكی ده‌ستگیر كرد