32 ملیۆن کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە

رۆژی جیهانی ئایدز

964+

وریا فەتاح

1ـى دیسەمبەرى هەموو ساڵێک رۆژى جیهانى ئایدزە لەسەرتاسەرى جیهان، رۆژەکە بۆ ئەوەیە هەموو کۆمەڵگاکان یەکبگرن بۆ رووبەڕووبونەوەى ئایدز کە بەهۆیەوە تائێستا 32 ملیۆن کەس گیانیان لەدەست داوە.

بۆ ئەمساڵ لە ژێر ناونیشانى بەردەوامبوون و خێراگردنى پێشکەوتنى رووبەڕووبونەوەى ئایدز، لەسەرانسەرى جیهان چالاکى بەڕێوە دەچێت.

رۆژەکە لە ساڵى ساڵى 1988ـەوە دیاریکراوە، ئەوەش دواى ئەوەى دوو کارمەندى رێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO)، رۆژەکەیان وەک رۆژێکى نێودەوڵەتى بۆ رووبەڕووبونەوەى ئایدز، دیاریکرد.

لە بنەمادا رۆژەکە بۆ هاودەنگییە بۆ ئەو کەسانەى لە سەرانسەری جیهاندا تووشی ئایدز بوون، ئەوەش بە هاوبەشیکردنى ئەزموونەکان و پێشکەوتنە زانستى و پزیشکییەکان بۆ رووبەڕووبونەوەى نەخۆشییەکە.

هەرچەندە پێشکەوتنی گەورە لە دوای دیاریکردنى یەکەم حاڵەتی ناسراوی ئایدز لە ساڵی 1981ـەوە بەدی هاتووە، بەڵام نەخۆشییەکە تا ئێستاش وەک تەحەدایەکی تەندروستی گشتی ماوەتەوە کە بەهۆیەوە تائێستا 32 ملیۆن کەس لە جیهاندا گیانیان لەدەستداوە.

جیهان دەتوانێت کۆتایی بە ئایدز بهێنێت؟

نەتەوە یەکگرتووەکان پێى وایە، بەو پێشکەوتنە گەورانەى لە وڵامدانەوەى ئایدز بەدەستهاتووە، جیهان دەتوانێت تا ساڵى 2030 کۆتایى بە ئایدز بهێنێت، ئەوەش بە دەستگەیشتن بە هەموو ئەو کەسانە دەکرێت کە هەڵگرى نەخۆشییەکەن

لە هەرێمى کوردستان بە گوێرەى ئامارە فەرمییەکانى وەزارەتى تەندروستى لە ساڵى 2023 توانراوە 72 حاڵەت دەستنیشان بکرێت و زۆربەى ئەو کەسانەش بیانى بوون.

کەسێک لە هەولێر بە نەخۆشی ئایدز گیانی لەدەست دا

کەسێک لە هەولێر بە نەخۆشی ئایدز گیانی لەدەست دا