ئاگادر بن لە 60 زیاتر بڕۆن سەرپێچییە

ئیتر شەقامی سەرەکی ناحیەی رزگاری زاخۆ کامێرای لێدەبێت

964+

ژێوار خدر

بڕیارە سبەی کامێرایەکی گەڕۆک بۆ تۆمارکردنی سەرپێچی تیژڕەوی لە شەقامی سەرەکی ناحیەی رزگاری دابندرێت.

بەشیر عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی زاخۆ بە 964ـی وت، بەهۆی ئەوەی ئەو رێگەیە هاتوچۆیەکی زۆری بەسەرەوەیە، لەسەر داواکاری هاوڵاتییان و لەپێناو کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتوچۆ، بڕیارماندا بە دانانی ئەم کامێرەیە و لە بەیانی پێنجشەممە 28.11.2024، کامێرا دادەنێن.

وتیشی، خێرایی دیاریکراو بۆ رێگەکە 60 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا و هەر شۆفێرێک لەو خێراییە سەرکەوێت، کامێراکە سەرپێچییەکەى تۆمار دەکات.

روونیشیکردەوە، لە قەزای زاخۆدا تەنیا دوو کامێرای خاڵ بۆ خاڵ دانراون، ئەوانیش لە سەرەتا و کۆتایی تونێڵی زاخۆدا جێگیرکراون.

ئیتر لە هاتوچۆی زاخۆ جام رەش دەکرێ

ئیتر لە هاتوچۆی زاخۆ جام رەش دەکرێ