چەند کورسییەکیان ماوە
زانکۆی چەرموو بە شێوەی راستەوخۆ فۆڕم دابەش دەکات
964+
ژوولی عەدنان
لە ئاگادارییەکدا زانکۆی چەرموو لە چەمچەمەڵ بە دەرچووانی 12 ی ئامادەیی دەڵێت دابەشکردنی فۆڕم لە زانکۆکە بە شێوەی راستەوخۆه ەیە و چەند کورسییەکی بەتاڵی ماون.
لە راگەیاندراوەکە هاتووە، ”هەر خوێندكارێك بەهۆی هەڵەی فۆڕم ناوی نەهاتووەتەوە یان دەرفەتی پێشکەشکردنی نەبووە و دواكەوتووە لە ناردنی فۆڕمی زانکۆلاین، ئێستا دەتوانن داواكاری پێشكەش بكهن، بۆ ئەو مەبەستە سەردانی ”تۆماری زانکۆی چەرموو بكهن لە بناری مەقان.
باسیان لەوەش کردووە، فۆڕمەكە بۆ ئەو خوێندكارانەیە كە زانكۆلاینان پڕ نەكردووەتەوە، یان بەهۆی هەر هەڵەیەك لە فۆڕمەكەدا داواكارییان پێشكەش نەكردووە و نەچوونەتە پێشبڕكێوە.
دەشڵێن کە فۆڕمەکە کارا نییە بۆ ئەو خوێندکارانەی كە ناویان لە زانكۆ و پەیمانگا حكومییەكان هاتووەتەوە.
دابەشکردنی فۆڕمەکە لە ئەمڕۆوە کە 26.11.2024 ە دەستپێدەکات تا رۆژی پێنجشەممە 5.12.2024
ئەو بەشانەی کورسییان ماوە و خویندکار وەردەگرن:
ــ كۆلێژی كار
بهشی/ كارگێری كار / زانكۆلاین / ئێواران
بهشی/ ژمێریاری/ زانكۆ لاین/ پاڕالێل
بهشی/ كارگێری نهوت وگاز و وزه/ زانكۆ لاین/ پاڕالێل
ــ كۆلێژی پهروهرده
بهشی زمانی كوردی/ زانكۆلاین / ئێواران
بهشی زمانی عەرەبی/ ئێواران
بهشی زمانی ئینگلیزی/ ئێواران
بهشی پهروهردهی تایبهت/ ئێواران
ــ كۆلێژی زانست
بهشی فیزیا / زانكۆ لاین / پارالێل