مۆلیدەیان بۆ داگیرساندوون
کارەبا 24 کاتژمێریەکەی گەڕەکی شادی هەولێر بڕاوە
964+
دەشتی عارف – هەولێر
کارەبا 24 کاتژمێرییه‌كه‌ی گەڕەکی شادی لە هەولێر بڕاوە، هۆكاره‌كه‌ی وه‌ك باسده‌كرێت به‌هۆى با و بارانه‌وه بڕاوه، تیمه‌كانى كاره‌باش تاوه‌كو كێشه‌ى بڕانى كاره‌باكه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن ئه‌مشه‌و موه‌لیده‌یان بۆ گه‌ڕه‌كه‌كه داگیرساندووه.
964 بۆ هۆکاری بڕانی کارەبای گەڕەکەکە بە دواداچوونی کرد و پەیوەندی بە یوسف تاهیر، بەرێوەبەری بەشی چاکردنەوەی کارەبای گەڕەکەکەوە کرد، وتی، بەهۆی با و بارانەکەی ئێوارەی ئەمڕۆوە، چەند فیدەرێکی کارەبا تێکچوون و کارەبای بەشێک لە کۆڵانەکانی گه‌ڕه‌كى شادی بڕواوه ده‌شڵێت “نازانین کێشەکە لە کوێیە و ئێستا سەرقاڵی بەدواداچوونین بۆ دۆزینەوەی.”
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئێستا تیمەکانی چاککردنەوەی کارەبا کۆڵان بە کۆڵان بەدوای شوێنی پچڕانەکەوەن و هەرکاتێک شوێنی پچڕانەکەیان دۆزییەوە، راستەوخۆ چاکدەکرێتەوە و کارەبا بۆ دانیشتووانی گەڕەکەکە دەگەرێتەوە.
دوای نزیكه‌ى كاتژمێرێك لە بڕانی کارەباكه، تیمه‌كانى چاككردنه‌وه‌ى كاره‌با، بەشێوه‌یەکی کاتی كاره‌باى موه‌لیده‌ى بۆ گەڕەکەکە دابینكردووه، تا ئه‌وكاته‌ى کێشەکە بڕانى كاره‌باكه‌ى چاره‌سه‌رده‌كرێت.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر