ته‌مه‌نى مانگێكه‌ و دوو وەرزیشە

گوندنشینان روویان له‌ كردنى قارچكه‌ پاییزییه‌كه‌ى شارباژێڕ كردووه‌

 964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ماوه‌یه‌كه‌ قارچكه‌ پاییزییه‌كه‌ى شارباژێر سه‌رى له‌ ئه‌رز ده‌رهێناوه‌ و گوندنیشنه‌كانی سنووره‌كه‌ش رۆژانه‌ ئه‌چنه‌ ده‌شت و ده‌ره‌كه‌ى و قاچك ده‌كه‌نه‌ ژمێكی خواردنیان، هاوڵاتییه‌كیش ده‌ڵێت، گه‌وره‌ و بچووكى گونده‌كان ده‌چنه‌ قارچك كردن.

قارچكه‌كه‌ له‌ شارباژێر “به‌رسوركه‌”ى پێده‌ڵێن له‌سه‌رتاى مانگى تشرینی دووه‌م سه‌رهه‌ڵده‌دات و كۆتایی ئه‌م مانگه‌ش نامێنێت.

هاوژین عه‌لى، خه‌ڵكی گوندى ده‌شتێی شارباژێر به‌ 964ـى وت، تاوه‌كو سه‌رمایه‌كی تووند ده‌رنه‌كه‌وێت ئه‌و قارچكه‌ هه‌ر ده‌مێنێت جاری وا هه‌یه‌ ته‌مه‌نى ده‌بێته‌ مانگ و نیوێك و له‌ناوه‌ڕاستى مانگى 12 هه‌موو ساڵێك به‌هۆى سه‌رماوه‌ نامێنێت.

وتیشی “له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌م قارچكه‌ گوندنشینان به‌ گه‌وره‌ و بچووكه‌وه‌ روو له‌ ده‌شت و ده‌رده‌كه‌ن و قارچك ده‌هێننه‌وه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌م قارچكه‌ یه‌كێك له‌ خواردنى نایابه‌كانى گوندنشینان چونكه‌ ساڵانه‌ به‌رده‌وام تامى ئه‌م قارچكه‌یان كردووه‌.

باس له‌وشه‌ده‌كات، ئه‌م جۆره‌ قارچكه‌ به‌ته‌نیا له‌ پاییز سه‌رده‌رناهێنێت به‌ڵكو هه‌مان ئه‌م قارچكه‌ به‌هارییشی هه‌یه‌ و له‌هه‌ردوو وه‌رزه‌كه‌دا له‌یه‌گه‌ڵ یه‌كه‌مین دابارینی باراندا ده‌رده‌كه‌ون.

قارچكێكی ده‌گمه‌ن له‌ چیاى كۆڕه‌ك ده‌دۆزرێته‌وه‌

قارچكێكی ده‌گمه‌ن له‌ چیاى كۆڕه‌ك ده‌دۆزرێته‌وه‌