یادی 155 ساڵەی ھەڵەبجە دەکرێتەوە
بە جلی کەسایەتییە دیارەکانی هەڵەبجەوە یادی رۆژی شارەکە دەکەنەوە
964+
ئەمەل ناجی – ھەڵەبجە
رۆژی 24.11.2024ی ھەموو ساڵێک بە رۆژی ھەڵەبجە دیاریکراوە، بە پێی بەڵگەنامە مێژووییەکانی دەوڵەتی عوسمانی ئەمساڵ، 155 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر دانانی یەکەم قایمقام بۆ ھەڵەبجە، لەم رۆژەدا چەند چالاکیەک بەڕێوەدەچن.
نوخشە ناسیح، قایمقامی ھەڵەبجە بە 964ی وت، “ئەمە دووەم ساڵی لەسەر یەکە کە یادی ئەم رۆژە دەکەینەوە، ئەگەرچی توانای ماددیمان کەمە، بەڵام پێویستە ئەم یادە بەرز رابگرین و ساڵانە یادی بکەینەوە”.
مەراسیمەکە دوای وتاری لایەنی ئیداری شارەکە، بە پێشکەشکردنی ئاھەنگی موزیک و گۆرانی رەسەنی ناوچەکە، پانێڵی تایبەت بە مێژوویی شارەکە و دەوروبەری، لە بەڵگەنامە مێژوویەکاندا بەردەوامیی دەبێت.
لە چوارچێوەی یادی 155 ساڵەی شارەکەدا، و جگە لەم مەراسیمە، لە قوتابخانە و پەیمانگەی تەکنیکی ھەڵەبجە، چەند چالاکی و ئاھەنگێکی دیکە بەڕێوەدەچن.
هاوکات، ئەمساڵ قوتابیانی قوتابخانەی مۆردانەی بنەڕەتی، مەراسیمێکی بۆ یادکردنەوەی ئەم رۆژە رێکخستووە، و تێیدا بەشێک لە قوتابیانی قوتابخانەکە لەسەر شێوازی کەسایەتییە کۆن و دیارەکانی شارەکە وەک (عادیلە خان، شاژنی بەریتانیا، شاعیرەکانی ئەو کات) خۆیان گۆڕیوە.
ئاھەنگەکە بە گۆرانیەکانی حەمە قوتو، و ھەڵپەڕکێ لەلایەن قوتابیانەوە بەڕێوەچوو.
پێداچوونەوە: هاوبەش