"ئازاد شاخی"

لە کەرکوک “ئەمیری کوردستان”ـی داعش دەستگیر کرا

+964

ژووری هەواڵ

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق پووچەڵکردنەوەی “پیلانێکی تیرۆریستی مەترسیدار”ـی لە پارێزگای کەرکوک راگەیاند و دەڵێت، لەنێو دەستگیر کراوەکاندا “ئەمیری کوردستان”ـی داعش هەیە.

ئەمڕۆ شەممە 23.11.2024، ئەرشەد حەکیم، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی توانیان تۆڕێکی سەر بە داعش هەڵبوەشێننەوە کە حەوت ئەندامی رێکخراوەکە لەخۆدەگرێت و لەنێویاندا بەناو “ئەمیری کوردستان” کە بە “ئازاد شاخی” ناسراوە هەیە.

“بە ئۆپەراسیۆنێکی چۆنایەتی و پێشوەختە و بە زانیاری هەواڵگری، پووچەڵکردنەوەی پیلانێکی تیرۆریستی مەترسیدار لە پارێزگای کەرکوک رادەگەیەنین کە مەبەست لێی کردنە ئامانجی شوێن و کەسایەتییە حکومییەکان بوو لە پارێزگای کەرکوک”، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق وا دەڵێت.

لە ئۆپراسیۆنەکەدا کردەیەکی خۆکوژی لەلایەن چەکدارێکی داعش ئەنجامدراوە دژی هێزە عێراقییەکان و ئاسایشی سلێمانی، هاوکات فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان دەستی بەسەردا گیراوە

دەزگای ئاسایش: تۆڵەی خوێنی شەهیدەکەمان دەکەینەوە

دەزگای ئاسایش: تۆڵەی خوێنی شەهیدەکەمان دەکەینەوە