هۆشیاری ژینگەیی بۆ منداڵان
رێکخراوێک دەیدات پێیان
20 هەزار پۆستەر و خشتەی وانە بۆ قوتابیان ئامادەن
964+
ژوولی عەدنان
لە رێگەی نزیکەی 20 هەزار پۆستەر و خشتەی رۆژانەی قوتابیان، هۆشیاری ژینگەیی دەگەیەندرێتە سەدان قوتابخانە و باخچەی منداڵان لەسەر ئاستی کوردستان.
مەعروف مەجید سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە بۆ 964 وتی، ”بۆ ئەمساڵ لە هەڵمەتەکەماندا زیاتر گرنگیمان بە پاراستنی ئاژەڵ، پاکوخاوێنی ژینگە و دارودرەخت، بەفیڕۆنەدانی ئاو و بەکارنەهێنانی پلاستیک داوە”.
هەڵمەتی هۆشیاری ژینگەیی ماوەی شەش بۆ حەوت ساڵە لەلایەن رێکخراوی ئاییندەوە ئەنجام دەدرێت، “بۆ ئەمساڵ زیاتر لە 20 هەزار پۆستەر و خشتەی هەفتانەمان بۆ منداڵانی قوتابخانەکان ئامادە کردووە”، مەعروف مەجید ئەمەی وت.