کەش و هەوا

پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبەنەوە

964+

توانا نەقی

باسی باران بۆ ئەمڕۆ و سبەینێش لە گۆڕێ نییە و تەنیا ئەوەیە بە پێی پێشبینی کەش و هەوا ئاسمان پەڵە هەور دەێت و لە هەندێک ناوچەش دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستەوە هەرێم بڵاویکردەوە، پلەکانی گەرما لە چاو دوێنێدا کەمێک نزمتر دەبنەوە و بەرزتری پەلە گەرمیانە بە 24 پلە و حاجی ئۆمەرانیش بە 11 پلەی سیلیزی ساردترین ناوچەیە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 21.11.2024
کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەهەندێ ناوچە نیمچە هەوردەبێت.
پلەکانی گەرما / کەمێک نزم دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
خێراى با / لەسەر خۆ دەبێت ( ١٠ – ١٥ ) کم/ک
ئاراستەی با / باکووری رۆژئاوا .
مەوداى بینین / لەنێوان ( ٩– ١٠ ) کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : ٢١ پلەى سیلیزى
سلێمانی : ١٨ پلەى سیلیزى
دهۆک : ١٩ پلەى سیلیزى
کەرکوک : ٢٣ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : ١٧ پلەى سیلیزى
زاخۆ : ٢٠ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : ١١ پلەى سیلیزى
سۆران : ١٨ پلەى سیلیزى
گەرمیان : ٢٤ پلەى سیلیزى