لە سنوور ئیدارەی سۆران
دارێکی بە تەمەنیان سووتاندووە و پۆلیسی دارستانیش بەدوایاندا دەگەڕێت
964+
ژێوار خدر
فەرمانگەی ژینگەی ئیدارەی سۆران بەدوای کەسانێکدا دەگەڕێت، کە دارێکی بەتەمەنیان سووتاندووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 20.11.2024، فەرمانگەی ژینگەی ئیدارەی سۆران رایگەیاند، ئاگادار کراونەتەوە، کە کەسانێک دارێکی بە تەمەنییان لە گۆڕستانی سوارخەیلان لە هەودیان.
دەشڵێت، ئەم کارە پێچەوانەی یاسا و رێنماییەکانی ژینگەیە، بۆیە دەستمانکردووە بە بەدواداچوون بۆ بابەتەکە بەمەبەستی دۆزینەوەی تۆمەتبارەکە و رادەستکردنی بە یاسا.
روونیشیکردووەتەوە، بەپێی یاسایی پاراستن و چاککردنی ژینگە ژمارە (8)ـی ساڵی 2008، دەڵێت هەرکەسێک دار و نەمام بڕێت و سزا بە رووەک و گیای سەر زەوی و ئاو لە موڵکی گشتیدا بگەیەنێت، سزا دەدرێت بە بەندکردن بۆ ماوەیەک، کە لە مانگێک کەمتر نەبێت، یان بە غەرامەیەک، کە لە 150هەزار دینار کەمتر نەبێت، وە لە 200 ملیۆن دینارزیاتر نەبێت، وە دەکرێت بە هەردوو سزایەکە سزا بدرێت.