هەواڵەکان
پێنج ملیۆن کەس لە 104 ساڵدا زیادیان کردووە
+964
ژووری هەواڵ
یەکەم رۆژی سەرژمێری و قەدەغەی هاتوچۆتان نزیک دەبێتەوە لە کۆتایی، بارودۆخی رێگاوبانەکان لە هی چوار ساڵ پێش ئێستا دەچێت و باسی گەرمی ناو خەڵکیش هەر سەرژمێرییە.
قەدەغەکردنی هاتوچۆ تائێستا بە جدی بەڕێوەدەچێت، هێزە ئەمنییەکان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان و خەڵکیش بەدەگمەن لە ماڵەکانیان دەچنە دەرەوە، پەیامنێرانی 964 هەموو شاروشارۆچکەکانی هەرێم و لە کەرکوک و خانەقین و خورماتوو لەگەڵ تیمەکان دەهاتن و دەچوون، ئەوان دەڵێن هەموو شت باشە تەنیا هەندێ وردە کێشە هەیە.
لەیەکەم رۆژی قۆناغە بەرفراوانەکەی سەرژمێریدا هەندێ بڕیاری خێرا دەرچوون و هەندێ بەرچاوروونیش دراون بە خەڵک.
یەکێک لە دیمەنە سەرنجڕاکێشەکانی ئەمڕۆ دەرکەوتنی سۆدانی بوو لە ماڵەکەی خۆیدا بە دشداشەیەکەوە.
لەتیف هەڵمەت شاعیری بلیمەت و جواننووسی کورد پێشوازییەکی گەرموگوڕی لە تیمەکانی سەرژمێری کرد، بەڵام خەمی ئەوەی بوو تەندروستی باش نییەو ناتوانێت باش ئاگای لێیان بێت.