تەوربەدەستی داربڕیش دەستگیرکرا

لە سەیدسادق پیکابێک بە بارێک داربەڕووەوە دەستی بەسەرداگیرا

964+

شۆڕش قادری

لە سەیدسادق پیکابێک بە بارێک داربەڕووەوە دەستی بەسەرداگیرا و تەوربەدەستی داربڕیش دەستگیرکرا.

هێمن کەمەرخان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بە 964ـی وت، “مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی سەیدسادق لە یەکێک لە گەڕەکەکانی قەزای سەیدسادق توانیان هاوڵاتیەك بە تۆمەتی بڕینی داری سروشتی دەستگیر بکەن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارە، دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا گیراوە لە جۆری نیسان پێکاب کە سەرجەم دارە بڕاوەکان لەجۆری بەڕووی تێدابووە، لەگەڵ تەورێک.

وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی وتیشی، پەڕوای لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار کراوەتەوە و رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی.

لە سەنگاو کەسێک نزیکەی 100 داری سروشتی بڕیوەتەوە

لە سەنگاو کەسێک نزیکەی 100 داری سروشتی بڕیوەتەوە

لە سنووری سیتەک ژمارەیەک داری سروشتی و رەزی هاوڵاتیان ...

لە سنووری سیتەک ژمارەیەک داری سروشتی و رەزی هاوڵاتیان سووتا